لویز سوارێزی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا هەڕەشە لە یانەکەی دەکات ئەگەر بێت و ئەو قسانەی لە رۆژنامەکاندا دەکرێن راستبن و یانەکە بەنیازبیت ئانتوان گریزمانی فەرەنسی بگوازێتەوە. رادیۆ کادینا سێر کەمێک لەمەوبەر لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لویز هەڕەشە لە کارگێری یانەی بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت: ئەگەر یانەی بارسێلۆنا بەنیازبن ئانتوان گریزمان بگوازنەوە، ئەوا بەبێ یەک و دوو ریزەکانی بلاوگرانا جێدەهێڵم. سوارێز بەتەنیا نییە و لیۆنێل مێسی بەهێزترین کەسایەتی یانەکەی لەپشتە و پاڵپشتی دەکات، چونکە هاوڕێی نزیکی یەکترین . هۆکاری سەرەکیش لەوەی کە سوارێز هەڕەشەکانی تووندکردووە ئەوەیە کە نایەوێ لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت و سەیری یاریکردنی گریزمان بکات، چونکە لەم وەرزەدا سوارێز وەک پێویست دەرنەکەوتووە، لە کاتێکدا گرزیمانیش ئەو ئاستەی نییە کە لێی چاوەڕێدەکرا و رێژەی گۆڵەکانی زۆر کەمن.
الخميس، 16 نوفمبر 2017
الثلاثاء، 14 نوفمبر 2017
قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی 8 هه‌زار كه‌س
به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا ئێستا 613 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 7370 كه‌سیش بریندار بوون. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه، قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشان له رۆژئاوای ئێران سات له دوای سات زیاد ده‌بێت و پاش گه‌ڕان و پشكنینی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی ناوچه‌كه، ته‌رمی زیاتر و برینداری زۆرتر ده‌دۆزنه‌وه‌و تا ئێستاش خه‌ڵكانێك ماون له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كاندا و چاره‌نووسیان نادیاره. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێشتا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ماڵه داڕووخاوه‌كان به‌رده‌وامه و زۆر که‌سیش بێ ئه‌وه‌ی ئاماری مردنی ڕابگه‌یه‌ندرێت به خاک سپێردراوه، هه‌ر بۆیه ئامارێکی ورد و درووست به‌رده‌ست نییه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت كه هه‌تا ئێستا ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ـی نۆڤه‌مبه‌ر كه له پارێزگای كرماشان و ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان روویدا، زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانه‌كانی پارێزگای کرماشان یه‌کجار زۆره‌و تاکوو ئێستا له زۆربه‌ی گونده‌کانی کرماشان کێشه‌ی نه‌مانی کاره‌با ماوه و نه‌بوونی ئاوی خواره‌نه‌وه‌ش بووه‌ته یه‌کێکی دیکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، قووڵایی 32 كیلۆمه‌تریی ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی هه‌ژاندوو له ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیانیش بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 8 كه‌س و برینداربوونی 321 كه‌سی دیكه و چه‌ندین خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتیان رووخان و زیانیان پێگه‌یشت. دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی چاودێری و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 12/11/2017 زیاتر له 150 بوومه‌له‌رزه‌ی بچووكی دیكه له پارێزگای كرماشان روویداوه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیاتر خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ئه‌سته‌نگ تێخستووه. به‌ڵام هیچ زیانێكی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه بچووكانه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە 7.3 پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر. هه‌روه‌ها سەنتەری بوومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە كه " ناوه‌ندی روودانی بوومەلەرزەکە لە بازنەى جیۆلۆجیى نێوان جوانڕۆ، پاوە، سەرپێڵى زەهاو، هەڵەبجە و مەریوان و هەوراماندا بووە و بوومەلەرزەکەش لە قوڵایى 19 کیلۆمەتردا لەو بازنەیەدا ڕوویداوە، ئەو بازنەیەش سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه.
پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه له شه‌وی رابردووه‌وه 100 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه روویداوه
به‌شی چاودێریی بومه‌له‌رزه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: "له شه‌وی رابردووه‌وه 100 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه روویداوه به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ستیان پێنه‌كردووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگیكی دیكه له‌و جۆره بوومه‌له‌رزانه به‌رده‌وامبن". هودا عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كه گوتوویه‌تی: "پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ناگه‌نه ئێمه و هه‌ستیان پێناكه‌ین، ته‌نها دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه له ناوچه سنوورییه‌كاندان و له چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نزیكن". هودا عه‌باس ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو زیاتر له 100 بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ی بچووك روویانداوه، به‌ڵام هه‌ستیان پێنه‌كراوه، ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی هه‌ستیان پێده‌كرێت، ده‌بنه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام نابنه هۆی درووستكردنی زه‌ره‌ر و زیان". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به به‌رده‌وامی چاودێریی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه ده‌كه‌ین و پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگێكی دیكه به‌رده‌وامبن". هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به دووری 6 كیلۆمه‌تر له سنووری هه‌رێمی كوردستان و له رووی خانه‌قینه‌وه روویداوه". پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی كوردستان كه 7.2 پله‌ی رێخته‌ری تێپه‌ڕاند، زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی گۆی زه‌وی به گوڕی جیاجیا بوومه‌له‌رزه لێیداوه‌و ته‌نانه‌ت له كۆسته‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 6.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و له دووری 50 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری سان خوسیه روویداوه. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.28 پله له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا تۆماركراوه. چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی 6 پله له زه‌ریای هێمن روویداوه‌و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه 304 له رۆژهه‌ڵاتی شاری كیسنوما بووه له دوورگه‌ی هۆنچو له ژاپۆن. له باكووری كازاخستانیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گووڕی 3.9 پله‌ی روویداوه. به‌ڵام جگه له بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی كوردستان، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانی بوومه‌له‌رزه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، رێككه‌وتنه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى لايه‌نگرى ئێران ناسه‌پێنێت و ته‌نيا قسه له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه كراوه كه خه‌ڵكى سووريا نيين. لاڤرۆڤ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مۆسكۆ رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاييه‌كان قسه‌مان له‌سه‌ر ميكانيزمى كاركردن له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى باشوورى خۆرئاواى سووريا كرد، كه ئه‌رده‌ن به‌شداره له پێكهێنانياندا. دووپاتيشيكرده‌وه، رێككه‌وتنى رووسيا، ئه‌مريكا و ئه‌رده‌ن پرسى پاشه‌كشێى ئه‌و هێزانه‌ى سووريايى نيين له‌و ناوچه‌يه ده‌سه‌پێنێت و هيچ باسێك له باره‌ى ئێران و هێزه لايه‌نگره‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه نه‌كراوه. ئه‌م قسانه‌ى لاڤرۆڤ وه‌ڵام بوون بۆ ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كه رايگه‌ياندبوو، له‌گه‌ڵ رووسيا رێككه‌وتوون هێزه‌كانى لايه‌نگرى ئێران له سووريا بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌و وه‌زيره‌ى رووسيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌گه‌ر بڕوانرێته ئه‌و هێزانه‌ى كه زۆرتر مه‌ترسييان هه‌يه ئه‌وا ده‌كرێت بوترێت ئه‌وانه‌ى سه‌ر به ئه‌مريكان مه‌ترسى زياتريان هه‌يه چونكه ئه‌وان تيرۆريستى بيانين و ئه‌و چه‌كدارانه‌شى كه ده‌يانه‌وێت بچنه ريزى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به پشتيوانى ئه‌مريكا". لاڤرۆڤ به‌رگرى له ئێران كرد و گوتى: هێزه‌كانى رووسيا و ئێران به شێوه‌يه‌كى ياسايى له سووريان و له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى شه‌رعى سووريا چوونه‌ته سووريا به پێچه‌وانه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، كه ئه‌مريكا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات. لاڤرۆڤ ئاشكراشيكرد، كه ئه‌مريكا رێگه‌ى داوه و كارئاسانى بۆ تيرۆريستان كردووه تا له مووسڵ و ره‌ققه ده‌رباز بن و رێڕه‌وى ئارامى بۆ ده‌رچوونى چه‌كدارانى داعش له هه‌ردوو شار كردووه‌ته‌وه.
الاشتراك في:
التعليقات (Atom)


